رۆژنامەیەكی كوێتی: ئێران سوپرایزێکی بۆ ئیسرائیل ئامادەکردووە

ڕۆژنامەی ” الجریدە ” ی کوێتی ئەمڕۆ یەك شەممە ئاشکرای کرد کە ئێران سەرکەوتوو بوو لە گەیاندنی یەکێ لە سیستەمە بەرگریە سەربازیەکانی کە درووست کراوی خۆیەتی بۆ هاوپەیمانەکانی لە سوریا و لوبنان”.
ڕۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەیەك لە فەیلەقی قودس کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات ئاشكرای كردووە” تـاران لە چەند مانگی داهاتوو سوپرایزێکی گەورەی بۆ ئیسرائیل دەبێت”.
 
ڕۆژنامەکە ئاماژەی دا کە سیستەمە بەرگریەکە لە جۆری ” باوەر 373 ” و ڕۆکێتی زەوی – ئاسمان کە لەسەر شان هەڵدەگیرێت جگە لە چەند سیستەمێکی ڕاداری درووست کراوی ئێران، 
ڕوونیشی کردەوە کە کرداری گواستنەوەکە نزیکەی ساڵێکی خایاند و زۆر بە نهێنی ئەنجام دراوە بۆ ئەوەی زانیاریەکان لە ڕێگای ڕووسیەکان نەگواسترێتەوە بۆ ئیسرائیل”.
 
سەرچاوە : العربی 21
Back to top button