خۆپیشاندەران لە سێ پارێزگای عێراق ڕێگا سەرەکیەکان دادەخەن

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمڕۆ یەك شەممە ڕایگەیاند کە خۆپیشاندەران هەڵساون بە گرتنی ڕێگای خۆر زوبێر لە ڕۆژئاوای بەسرا کە بەرەو بەندەری خۆر زوبێر و ئوم قەسر و کارگەی چیمەنتۆ دەچیت و ڕێگایان نەدا هیچ فەرمانبەرێك بچێتە فەرمانگەکانیان

لەلایەکی دیکەوە لە پارێزگای زیـقار خۆپیشاندەران چوار ڕێیانی بەهو و پردی حەزارات و نەسر و شەقامی ڕووبار لە ناوەڕاستی شاری ناسریەیان داخست و هەروەها چەند قوتابیەك هەڵسان بە گرتنی دەرگای سەرەکی زانکۆی موسەنا

سەرچاوە : شەفەق نیوز

Back to top button