سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی: لە پەرلەمان کۆدەنگی فراکسیۆنەکان هەیە بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسایی چاکسازی

 

دوای ئەوەی حکومەت پڕۆژەیاسایی چاکسازی نارد بۆ پەرلەمان، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند کە کۆدەنگیەک کراوە لەنێو فراکسیۆنەکانی پەرلەمان بۆ تێپەڕاندنی یاساکە.

ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند،ئامانجیانە پێش پشووی سەری ساڵ، پڕۆژەکە پەسەند بکەن و بەربەستی گەورە لەبەردەم پەسەندکردنی پڕۆژەی چاکسازیی لە پەرلەمان نییە .

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ڕاشیگەیاندووە بەمەبەستی دروستکردنی زەمینەیەکی لەبار بۆ تێپەڕاندی پڕۆژە یاسای بودجە ئەنجامدا کە بڕیارە سبەی پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەم بۆ ئەو پڕۆژە یاسایە بکات لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆبووینەوە.

هەروەها راشیگەیاند: “هەموو لایەنەکان کۆک بووین لەسەر ئەوەی پڕۆژەکە زۆر گرنگە بۆ چاکسازیی و باشترکردنی دۆخی خەڵک، پێشتریش رێککەوتنمان لە بارەیەوە کردووە”.

Back to top button