پرۆژەی شەقامی 150ی دەستكرا بە قیرتاوكردنی بەشی یەكەمی
لە پەیچی فەرمی خۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، پرۆژەی شەقامی 150 مەتری بەردەوامە و قۆناغی قیرتاوكردنی بەشی یەكەمی دەستی پێكردووە”.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان هەروەها لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبووك راشی گەیاندووە” شه‌قامی 150 مه‌تری هەولێر، پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژییە لە شاری هه‌ولێر جێبەجێدەكرێت، پڕۆژەكە ده‌كه‌وێته پشت شه‌قامی 120 مه‌تریی هەولێر و بە شێوەی بازنەیی بە چواردەوری هەولێردا هاووڵاتییان دەتوانن هاتووچۆ بكەن”.
وەزارەتەكە هەر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبووك راشی گەیاندووە” بە تەواو بوونیشی به‌شێكی زۆری ترافیك و بارگرانی ئۆتۆمبێل له شار كه‌مده‌بێتەوە، هەروەها سیمایەكی جوانیش بە شاری هەولێر دەبەخشێت. شه‌قامێكی خێرایه و شارۆچکەکانی بنه‌سڵاوه، كه‌سنه‌زان، داره‌توو، به‌حركه، مه‌لائۆمه‌ر و رێگەی گوێر و قۆڕیتان و سه‌ركارێز به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه”.