دواین زانیاری لە بارەی كەش و هەوای كوردستان

خواكوڕك
 
ئەمڕۆ شەممە،17ی 12ی 2016 بارانبارین لە سەنتەری شارەكان و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەكان بەردەوام دەبێت، ئەوەشی دیاركردووە پێشبینی دەكرێت سبەی یەكشەممە ئاسمان لە سەنتەری شارەكانی كوردستان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو نمەباران دەبارێت و لەناوچە شاخاوییەكانیش ئەگەری بەفربارین ھەیە.
 
بە گوێرەی پێش بینیەكانی دەستەی كەشناسی ھەرێمی كوردستان، ئەم شەپۆلە بەفر و بارانبارینەی رووی لە كوردستان كردووە، ماوەی سێ رۆژە شەپۆلێكی باران و بەفربارین رووی لە ھەرێمی كوردستان كردووە، لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی رێژەی زۆری بەفربارین ئاستەنگی بۆ ھاتووچۆی ھاووڵاتیان دروستكردووە.
Back to top button