فراكسیۆنی پارتی: پێش سەری ساڵ پرۆژەی یاسایی چاكسازی پەسەند دەكرێت
لە لێدوانێكی دا بۆ كەناڵی كوردستان 24، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی رایگەیاند” بەربەستی گەورە لەبەردەم پرۆژەیاسایی چاكسازی نەماوە لە پەرلەمان و راشی دەگەێنێت پێش سەری ساڵ پرۆژەكە لەپەرلەمان دەخرێتە روو و پەسەندیش دەكرێت”.
هەر لە لێدوانەكەی دا ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دەشلێـ”هەموو لایەنەکان کۆک بووین لەسەر ئەوەی پڕۆژەکە زۆر گرنگە بۆ چاکسازیی و باشترکردنی دۆخی خەڵک، پێشتریش رێککەوتنمان لە بارەیەوە کردووە،راشیگەیاند: “خوازیارین پێش دەستپێکردنی پشوو پڕۆژەکە پەسەند بکرێت، دەسەڵاتیشمان هەیە پشووەکان کەم بکەینەوە ئەگەر پڕۆژەکە پەسەند نەکرا. تاکو ئێستاش تێبینیەکی ئەوتۆ لەسەر پڕۆژەکە نییە”.
ئەمە لەكاتێكدایە كە پێشتر ئەنجوومەنی وەزیران پرۆژەكەی پەسەند كردوو و رەوانەی پەرلەمانی كردووە، لە ئێستادا پەرلەمانی كوردستان وابریارە لە داهاتووێكی نزیكدا پرۆژەكە پەسەند بكات”.