لیندز گراهام: ترەمپ دوورناخرێتەوە
سیناتۆری كۆماری، لیندزی گراهام رێوشوێنه‌كانی دوورخستنەوەی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به قسه‌ی حزبی ناوبرد و رایگەیاند: ره‌شنووسی رێوشوێنه‌كانی دوورخستنەوەی تره‌مپ له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به ئه‌نجوومه‌نی پیران له‌ناوده‌چێت و هه‌موو توانایه‌كم ده‌خه‌مه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی به‌خێرایی كۆتایی به‌م پرسه بێت.
لیندزی گراهام له‌میانی به‌شداریكردنی له “نۆزده‌یه‌مین كۆڕبه‌ندنی دۆحه” له قه‌ته‌ر له‌باره‌ی رێوشوێنه‌كانی دوورخستنەوەی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ به سی ئێن ئێنی راگه‌یاند، ره‌شنووسی تایبه‌ت به رێوشوێنه‌كانی دوورخستنەوەی دۆناڵد تره‌مپ دوای په‌سه‌ندكردنی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی پیران.
هەروەها جه‌ختی له‌وه‌یشكرده‌وه كه ره‌شنووسه‌كه له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به ئه‌نجوومه‌نی پیران راسته‌وخۆ له‌ناوده‌چێت و گوتی، هه‌موو توانایه‌كم ده‌خه‌مه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی به‌خێرایی ئه‌م پرسه كۆتایی پێ بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ناوه‌ڕاستی مانگی كانونی دووه‌مدا ره‌شنووسه‌كه بگات به ئه‌نجوومه‌نی پیران. گراهام دووپاتیشی كرده‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێزتر له جاران ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستا تێده‌په‌ڕێنێت.
مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ له راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مریكادا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌وه كه سه‌رۆكی ئه‌مریکا، دۆناڵد تره‌مپ له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری ئۆكراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی له مانگی ته‌مووزدا باسی له‌وه كردووه ئه‌گه‌ر بێت و ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ جۆ بایدن و خێزانه‌كه‌ی ئه‌نجامبدات، ئه‌وا واشنتۆن هاوكاری وڵاته‌كه‌ی ده‌كات. له‌سه‌ر ئه‌م ده‌نگۆیانه‌ش پارتی دیموكرات لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به دۆرخستنەوەی تره‌مپ-ی ده‌ستپێكرد.