وه‌زاره‌تی ناوخۆ سه‌رجه‌م مۆله‌ته‌كانی هه‌لگرتنی چه‌كی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/12/20191215_185739.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ك هه‌لگرتن له هه‌رێمی كوردستان به یاسایی كرا‌و له رێگای پێدانی مۆله‌ت هاوڵاتیان ده‌یانتوانی چه‌ك هه‌لبگرن، به‌ڵام له ئێستادا به بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م مۆله‌ته‌كانی هه‌لگرتنی چه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه،و بەرپرسێکی دەستەی مافی مرۆڤیش دەڵێ، یەک ملیۆن مۆڵەت لە کوردستان ھەبووە.
له‌و باریه‌وه تاڤگە عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی یاسای دەستەی مافی مرۆڤ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: ” کێشەی ھەڵگرتنی چەکە لە ھەرێمی کوردستان یەکێک لەو کێشانەی دەستەی مافی مرۆڤ چەندین ساڵە داوای دەکات چارەسەر بکرێت، چونکە زۆربەی تاوانەکانی کوشتن بە چەک ئەنجام دەدرێن و چەک ھۆکاری سەرەکیی کێشەکانە.”
ئەو بەرپرسەی مافی مرۆڤ دەشڵێت: “لەسەر داواکاریی ئێمە وەزیری ناوخۆ بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی ھەموو جۆرە مۆڵەتێکی چەکھەڵگرتنی دەرکردووە و ئێستا پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت، کە مەزەندەی یەک ملیۆن چەک و مۆڵەتی چەکھەڵگرتن دەکرێت لە ھەرێمی کوردستان.”
هه‌رو ها گوتیشی دوای پێداچوونه‌وه به مه‌رجه‌كانی پێدانی مۆله‌ت ته‌نها به‌و كه‌سانه ده‌درێت كه زۆر پێویستن و پابه‌ندن به بڕیاره‌كانی حكومه‌ت.