کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی ئێران فڕێ دراونەتە ناو رووبارەوە
دەسەڵاتی ئێران بۆ شاردنەوەی ئاماری ڕاستی کوژراوەکانی ئەم دواییەی خۆپیشاندانەکانی ئێران ، تەرمی کوژراوانی فڕیداوەتە ناو رووبارەکانەوە .
بە پێی ئەو هەواڵە تایبەتانەی لە هەر دووک شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئەحوازەوە بە دەستی “دەزگای میدیایی خواکوڕک ” گەیشتووە لە چوار رۆژی ڕابردوو تا ئێستا لە رووباری کاروونی ئەحواز و بەنداوی قشلاقی سنە زیاتر لە ٤٠ کوژراو دۆزراونەتەوە کە ڕاستەوخۆ بە فیشەک کوژراون .
شایەتحاڵی سەرچاوەهەواڵیەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕک باس لەوە دەکەن ، زۆرێک لە کوژراوەکان پێشتر لە لایەن هێزەئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستگیر کرابوون ، دوواتر لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لە دەست داوەو یان بە فیشەک کوژراون .
هەروەها باس لەوە دەکەن بەشێک لە کوژراوەکان ئاسن و چیمەنتۆیان پێوە بەستراوە بۆ ئەوەی دواتر سەرئاو نەکەون ، بەڵام لە گەڵ بینینی یەکەم کوژراوی بەڕواڵەت خنکاو ، کەس و کاری دەستگیرکراوان دەست دەکەن بە گەران و هەموو کوژراوەکان دەدۆزنەوە .
ئەوەی تا ئیستا بۆ دەزگای میدیایی خواکوڕک روون بۆتەوە ، لە ئەحواز ٣٠ کوژراو تەرمەکانیان لە ئاو هێندراوەتەدەرەوە و گەڕانی بەردەوامیش بەردەوامە .
لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانیش تەرمی ٥ لاو لە بەنداوی قشڵاق دۆزراونەتەوە کە هەرپێنجیان بە فیشەک لە سەرو سینگیان دراوە