جووتیار عادل : هاوکات لە گەڵ پەسەند کردنی بودجە ڕێکەوتنی بەغدا و هەولێریش دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن
لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان ، جووتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات ، بە پەسەند کردنی بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ ی عێراق ڕێکەوتنی نەوتی نێوان هەولێر و بەغدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوەو ، هەرێمی کوردستان رۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهانی دەکات .
جوتیار عادل دووپاتی دەکاتەوە هەناردە کردن لە کاتێکدا دەست پێدەکرێت کە بودجەی ٢٠٢٠ پەسەند بکرێت ، چوونکە بودجەی تەرخان کراو لە دوای هەناردە کردنی نەوت لە رێگەی بەغداوە ، لە بودجەی ٢٠٢٠ دا دیاری کراوە .
بە پێی زانیاریەکان تا ئێستا یاسای بودجەی گشتی عێراق لە ئەنجوومەنی وەزیرانە ، چوونکە لە حکوومەتی کار بەرێکەر ناتوانێت ڕەشنووسی بودجە بۆ پەرلەمان بنێرێت ، چوونکە کۆتای پەسەند کردن پێویستی بە واژووی سەرۆک وەزیرانی نوێ دەبێت