لیڤه‌رپوول پلان بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار دا سیلڤا داده‌ڕێژێت
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانیدا نێیمار دا سیلڤا له نێو نه‌خشه‌ی پلانه‌كانی لیڤه‌رپووله بۆ وه‌رزی داهاتوو.
تۆڕی هه‌واڵی ESPN، له به‌دواداچوونێكدا ئاشكرای كردووه كه لیڤه‌رپوول ئاماده‌كاری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار بچێته سه‌رهێڵ.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ریال مه‌درید له گواستنه‌وه‌ی نێیمار كشاوه‌ته‌وه و بڕیاریداوه نه‌یته‌وه سه‌رهێڵ، هاوكات یانه پاریسییه‌كه بریاریداوه هاوشێوه‌ی هاوینی رابردوو به‌ربه‌ست بۆ بارسێلۆنا دروست بكات و ئاماده نییه ئه‌و یاریزانه به یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه بفرۆشێته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه پاریس سانجێرمان ئاماده‌یه له هاوینی ئه‌مساڵ ده‌رگای گفتووگۆ له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر گرێبه‌ستێكی گونجاویان پێشكه‌ش بكرێت ده‌ستبه‌رداری نیمۆ ده‌بن.
نێیمار دا سیلڤا له هاوینی 2017 له یانه‌ی بارسێلۆنا به به‌های 222 ملیۆن یۆرۆ روویكرده پاریس سانجێرمان، له‌گه‌ڵ یانه فره‌نساییه‌كه له كۆی 68 یاری 58 گۆڵ و 32 ئاسیستی كردووه.