ئەردۆگان هەڕەشەی داخستنی بنکەی ئاسمانی ئینجەرلیك دەکات کە هێزە ئەمریکیەکان بەکاری دەهێنـن

لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی ” A Haber ” ی تـورکی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان پەیمانی دا وڵامی هەر سزایەك بداتەوە کە کۆنگریسی ئەمریکا بەنیازە بەسەر وڵاتەکەی دا بسەپێنی و لەم بارەیەوە هەڕەشەی داخستنی بنکەی ئاسمانی ئینجەرلیکی کرد کە هێزەکانی ئەمریکا بەکاری دەهێـنـن و هەروەها ئەردۆگان ئاماژەی دا کەوا بڕیاری ئەنجوومەنی پیرانی سەر بە کۆنگریسی ئەمریکا دربارەی دان پێنانیان بە جینۆسایدی ئەرمەنەکان لە کاتی دوڵەتی عوسمانی هەنگاوێکی سیاسیە و هیچ نڕخێکی نیە.

سەرچاوە : شەفەق نیوز

 

Back to top button