بەرزبوونەوەی قوربانیانی خۆپیشدانەکانی ئێران بۆ زیاتر لە 300 کـوژراو

لە بەیانـنامەیەکی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هاتووە کە ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی ئێران بەهۆی بەرزبوونەوەی نڕخی سووتەمەنی و کپ کردنی دەنگی ناڕازیبوان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێران گەیشتووتە زیاتر لە 304 کوژراو و لەلای خۆیەوە ئێران ئەم ژمارەیەی ڕەت کردەوە و بە درۆ ناوزەندی کرد.

هەروەها ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی گوتی بەڵگەی ترسناکی کۆکردووتەوە کە ئاماژە بە کوشتارگەیەك دەکات لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێران دەرحەق خۆپیشاندەرانی ئەنجام داوە و هەروەها کەمپینێکی ڕێکخستووە بۆ پەردەپۆش کردن لەسەر ژمارەی کوژراوان جگە لە دەستگیرکردنی هەزاران خۆپیشاندەر و ڕۆژنامەنوس و چالاکوان و قوتابی.

سەرچاوە : الغــد برێس

 

Back to top button