بەوێنـە .. بکوژی دوو کچە ناسیاوەکەی بەشار ئەسەد ئەفسەرێکی نێو سوپایەکەی بوو
تۆڕەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای لازقیە وێنەی بکوژی دوو کچە گەنجەکەیان بڵاوکردەوە بە ناوەکانی هیبە جبووری تەمەن 24 ساڵ و خۆشکەکەی نــور جبووری تەمەن 14 ساڵ کە خزمی نزیکی سەرۆکی ڕژێمی سوریان و بەپێ زانیاریەکان ” ویئام زەیود ” ی بکوژ لە دایك بووی ساڵی 1990 ئەفسەرە لە پۆلیسی ڕژێم ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لە ناوچەی ئەلغاب لە پارێزگای حەما دەستگیر کرا.
کەسانی نزیك لە خانەوادەی سەرۆکی ڕژێمی سوریا هەندێ وێنەی بکوژەکەیان بڵاوکردەوە و دووپاتیان کردەوە کە ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنەکە بە هەماهەنگی بووە لەگەڵ آل ئەسەد جونکە بکـوژ بەنیازی هەڵاتـن بووە بەرەو تورکیا و سەرچاوە ناوەخۆییەکان و دەزگا ڕاگەیاندنەکان هۆی ئەم ڕووداوەیان بۆ ئەوە گەڕاندووتەوە گوایە هیبە دەستگیرانیەتی لەگەڵ بکوژی هەڵوەشاندووتەوە بۆیە بەم شێوەیە خوێناویە کۆتایی بە ژیانی هێناوە.
سەرچاوە : العربیە نێت