عادل عبدولمههدی بڕیارێكی نوێی دهركرد
عادل عەبدولمەهدی بڕیارێكی بۆ ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و نوسینگەی سەرۆك وەزیران دەركرد و تەئكیددەكاتەوە بەبێ ئاگاداری خۆی هیچ رێنمایی و بریارێك ئاراستەی دامەزراوە حكومیەكان نەكەن .
بەگوێرەی نوسراوێكی عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی كاربەرێكەری عێراق كە لەمیدیا عێراقیەكاندا بلاوكراوەتەوە و تیایدا هاتووە كە نوسینگەی سەرۆك وەزیران و ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران هیچ بریار و رێنماییەك بەبێ ئاگاداری عادل عەبدولمەهدی ئاراستەی وەزارەت و لایەنە پەیوەندییدارەكان نەكەن تا خودی خۆی رەزامەندی لەسەر نەدات.
لەنوسراوەكەدا ئەوەشخراوەتەروو: بڕیارەكە لە رۆژی دەرچوونییەوە كاری پێدەكرێت.