ئه‌مریكا بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی رێوشوێنی پێویست بگره به‌ر‌ ئیتر قبولناكه‌ین

 

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ دوو هه‌فته‌ی رابردوو هێڕشی كرایه‌ سه‌ر چه‌ند بنكه‌و باره‌گایه‌كی هێزه‌كانی ئه‌مریكا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و كونسولخانه‌ی ئه‌مریكا هه‌ڕشه‌یانكرد له‌ گرووپه‌كانی سه‌ر به‌ ئێران له‌ نێو عێراق و تۆمه‌تباریانكردن به‌و هێڕشانه‌ هاوكات وه‌زیری به‌رگری ئه‌مركیا داوا له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات رێو شوێنی پێویست بگرێته‌ به‌ر.

ئۆفیسی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، ماك ئێسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به‌ رێگای ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی كردووه‌، سه‌ره‌ڕای ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات له‌ جه‌نگی دژی تیرۆر و پاڵپشتیكردنی كۆششی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ پارێزگاریكردن له‌ ئاسایش و سه‌قامگیریی له‌ ته‌واوی عێراق، نیگه‌رانی واشنتنیشی له‌باره‌ی بۆردومانی چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی ده‌ربڕیوه‌.

به‌ پێی به‌یاننامه‌كه‌ مایك ئێسپه‌ر داوای له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی كردووه‌، رێوشوێنی پێویست دژی ئه‌و كرده‌وانه‌ بگرنه‌به‌ر، له‌ به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، هه‌ر هه‌وڵێكی لاوازكردنی حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌بێته‌ هانده‌ر بۆ زیادبوونی ئاژاوه‌ و پشێوی.

Back to top button