له‌ هه‌ولێر دیداری میدیایی رۆژنامه‌نووسان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

 

بۆ گفتوگۆكردن له‌ باره‌ی رێكخستنه‌وه‌ی كاری میدیایی و پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسی هاوكات گفتوگۆكردن له‌ باره‌ی ئه‌نجومه‌نی میدیا له‌ كوردستان سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان  دیدارێكی نێوده‌وله‌تی له‌ هه‌ولێر ئه‌نجامدا، كه‌ بڕیاره‌ دیداره‌كه‌ بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام بێت.
له‌باره‌ی دیداره‌كه‌وه‌، ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی سەندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان رایگه‌یاندووه‌، دیداره‌كه‌ دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی له‌خۆیده‌گرێت، ئه‌وانیش گفتوگۆكردن له‌سه‌ر یاسای ئه‌نجومه‌نی میدیا له‌ كوردستان و پرۆژه‌یاسای میدیای بینراو و بیستراو، كه‌ زۆرێك له‌ پسپۆڕانی بواری میدیایی كاریان له‌سه‌ركردوه‌ و له‌ماوه‌ی ئه‌و دیداره‌دا جارێكی دیكه‌ پێداچونه‌وه‌ی پێدا ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها‌ دیداره‌كه‌دا جگه‌ له‌ رۆژنامه‌نووسان ، نوێنه‌ری ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ میدیاییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپییش تێیدا به‌شدارن.

 

 

Back to top button