به‌په‌له‌: ده‌ستوری عێراق هه‌موار ده‌كرێته‌وه‌

خواكوڕك

دوای ئاڵۆزبوونی ناوچه‌كه‌ و كێشه‌ی به‌رده‌وامی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی به‌غدا و مه‌ترسی دروست بوونی شه‌ڕ له‌ نێوان كورد و شیعه‌، هه‌وڵی دروست كردنی به‌ره‌یه‌ك ده‌درێت له‌نێو په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی چه‌ند مادده‌یه‌كی ده‌ستوور.

مه‌ترسی دروستی دروست بوونی شه‌ڕ له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی له‌دوای شه‌ڕی داعش رۆژ له‌رۆژ زیاتر ده‌بێت، په‌رله‌مانتارانی سونه‌ش پێیانوایه‌ ماڵوێرانیه‌كان ته‌نها بۆ ئه‌وانه‌ و له‌سه‌ر خاكی ئه‌وانه‌.

‌له‌ ئێستادا به‌شێك له‌په‌رله‌مانتارانی سوونه‌ له‌ میدیاكان و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان رایده‌گه‌یه‌نن، كه‌پێویسته‌ ده‌ستووری عێراق جارێكیتر هه‌موار بكرێته‌وه‌ و رێگه‌ به‌دروستبوونی هه‌رێمی سوونی بدرێت و ده‌رفه‌تیش به‌ هه‌رێمی كوردستان بدات له‌ئه‌گه‌ری بڕیاردان بۆ سه‌ربه‌خۆیی.

ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی سوونه‌ پێیانوایه‌ ده‌بێت عێراق به‌نده‌كانی به‌رده‌م فیدڕاڵیه‌تی شاره‌كان و دروستبوونی هه‌رێمی دیكه‌ و ته‌نانه‌ت رێگه‌ به‌ كورده‌كانیش بدات له‌ ئه‌گه‌ری ویستی جیابوونه‌وه‌یان له‌ عێراق، چونكه‌ له‌وكاته‌دا شه‌ڕ له‌ هه‌موو شوێنێكی عێراق به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كتر قبوڵ كرد گۆڕاوه‌ بۆ كوشت و بڕ و ناكۆكی.

Back to top button