عه‌باس مووسه‌وی هیچ گفتوگۆیه‌كمان به‌ نهێنی له‌گه‌ڵ سعودیه‌ ئه‌نجامنه‌داوه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند میدیایه‌كی حیهانی وا بڵاو كرایه‌وه‌ كه‌ ئێران و سعودیه‌ له‌ باره‌ی كێشه‌كانیان گفتوگۆی نهێنیان ئه‌نجامدابێت  وه‌تبێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ره‌تی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هیچ گفتوگۆیه‌كیان له‌گه‌ڵ سعودیه‌ به‌ نهێنلا ئه‌نجامدابێت،

عه‌باس موسه‌وی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، جگه‌ له‌ هه‌وله‌كانی چه‌ند وڵاتێك كه‌ پێشتر له‌ نیه‌تپاكییه‌وه‌ ده‌یانه‌ویست نێوه‌ندگیری له‌نێوان ئێران و سعودیه‌ بكه‌ن، تا ئێستا هیچ گفتوگۆیه‌كی نهێنی له‌نێوان تاران و ریاز ئه‌نجامنه‌دراوه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ، ته‌نها له‌ كاتی مه‌راسیمی حه‌جی ساڵانه‌ گفتوگۆده‌كرێت  له‌گه‌ڵ سعودیه‌ كه‌ مه‌راسیمێكی دینیه‌ هیچ گفتوگۆیه‌كی دیكه‌ ئه‌نجامنه‌دراوه‌، ئه‌گه‌ر چی چه‌ند جارێك تاران ده‌ستی هاوڕێیه‌تی بۆ سعودیه‌ درێگركردووه‌ به‌ مه‌به‌ستی هێنانه‌ئارای ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌كه‌، بۆیه‌ ئێران هیواخوازه‌ سعودیه‌ش وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ درێژكردنی ده‌ستی هاوڕێیه‌تی هه‌بێت و بزانێت كه‌ ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرن، نه‌ك به‌ كڕینی چه‌ك له‌ ئه‌مریكا.

 

وته‌كانی موسه‌وی دوای ئه‌وه‌هاتن كه‌ عیمران خان عیمران خان سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان ده‌ستیكردبه‌ هه‌وڵێك بۆ نێوه‌ندگیریی نێوان ئێران و سعودیه‌، به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی نێوانیان.

Back to top button