ئەردۆگان هەڕەشەی داخستنی دوو بنکەی گرینگی سەربازی ئەمریکا دەکات لە تورکیا
رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا هەڕەشە دەکات و دەڵێت لەوانەیە هەر دووک بنکەی سەربازی گرینگی ئەمریکا لە تورکیا کە لە ئێستادا سەربازانی ئەمریکی تێدا جێگیر کراوە ، دابخات .
ئەردۆگان رۆژی دووشەممە گووتی ئەگەر ئەمریکا هەڕەشە لە ئێمە بکات ، بێگومان وڵامێکی گورچوو بڕمان بۆی دەبێت ، دڵنیا بن هەر دووک بنکەی سەربازی ئەنجرلیک لە باشووری ئادەنە و کوورەجەک لە رۆژهەڵاتی مەلتییە یان بە سەردا دادەخەم .
ئەو هەڕەشەی ئەردۆگان لە دوای ئەوە هات کە یاسا دانەرانی ئەمریکا بە نیازن گەمارۆ بەسەر تورکیادا بسەپێنن بە تاوانی بەزاندنی سنوورەکانی سووریا و لەشکرکێشی بۆ ناو خاکەکەی .
هاوکات سیناتی ئەمریکا لە بڕیارنامەیەکدا کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکانی لە ساڵی ١٩١٥ بە دەستی تورکیا بە فەرمی وەک کۆمەڵکوژی و ژینۆ ساید ناساند