لێبوردەیی نێودەوڵەتی : بە هەزاران کەس لە ئێران بەبێ هۆ بێسەروشوێن کراون
لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ، ڕێکخراوی لێبوردەیی نێو دەوڵەتی باس لە دەستبەسەرکرانی لاوانی ئێرانی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەکات کەچۆن بە هەزاران کەس بە بێ هۆ خراونەتە گۆشەی زیندانەکانەوەو بێ سەروشوێن کراون .
لە بەشێکی ڕاپۆرتەکەیدا لێبوردەیی نێودەوڵەتی، ئاماژە بەوە دەکات مێرمنداڵیش لە ناو دەستگیرکراوەکان دان و ئێستا لە ژێر ئەشکەنجە دان .
هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا بە پشت بەستن بە ئامارە فەرمیەکانی حکومەتی ئێران دەنووسێت زیاتر لە ٧ هەزار کەس دەستگیر کراون .
ئاماری کوژراوانیش تا پێش دۆزینەوەی کوژراوانی ناو رووباری کاروون و بەنداوی سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان ٣٠٤ کەس ڕاگەیەندرابوو