هەكپار بەیاننامە لەسەر رۆژی ئاڵای كوردستان بڵاو كردەوە
خواكوڕك
رۆژی 17ی 12ی 2016 هەك پار بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە، لە بەیاننامەكەدا رۆژی ئاڵای كوردستانی بە رۆژی نەتەوەی هەموو كوردێك زانی چ ئەوانەی لەناوەخۆی كوردستانی گەورەن چ ئەوانەی لەدەرەوە و داوایان لێدەكات یادی ئەمرۆژە بكەنەوە.
پارتی ماف و ئازادی هاكپار، لە بەیاننامەكەی دا كە لەسەر رۆژی ئاڵا كوردستان دا دەلێت ئاڵای کوردستان سیمبولی کوردستانە و لە ساڵی 1946 لە کۆماری کوردستانەوە وەک ئاڵای کوردستان قبووڵ کراوە.
هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هاک-پار وێڕای پیرۆزکردنی ئەو رۆژە نەتەوەییە، شانازی بە ئاڵای کوردستانەوە دەکات.
شایانی باسە پەرلەمانی کوردستان، لە کۆبوونەوەی رۆژی 19ـی حوزەیرانی 2004 و بە بڕیاری ژمارەی 48، رۆژی 17ـی کانوونی یەکەمی هەموو ساڵێکی وەک رۆژی ئاڵای کوردستان ناساند.