دەزگای میدیایی خواكوڕك وردەكاری گۆڕانكاریەكانی وەزارەتی ناوەخۆ ئاشكرا دەكات
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیای خواكوڕك كەوتووە، بە فەرمانی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوەخۆی هەرێمی كوردستان چەندین گۆڕانكاری لە ناو بەرێوەبەرایەتیەكانی سەر بە وەزارەتی ناوەخۆ ئەنجام دەدرێت”.
بەگوێرەی نووسراوی فەرمی” گواستنه‌وه‌ی لیوا (هێرش ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د) له میلاكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆی پارێزگا هه‌ولێر بۆ سه‌ر میلاكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم، لە جێگای ئەودا (عه‌مید دیدار عومه‌ر قادر) دەگوازرێتەوە له پایه‌ی به‌ڕێوبه‌ری پاسپۆرتی هه‌ولێر بۆ سه‌ر میلاكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆ.
بەپێی خاڵی سێی گواستنەوەكەی وەزارەتی ناوەخۆ بریاردراوە بە گواستنه‌وه‌ی (عه‌مید ئارام بورهان جواد) له میلاكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر بۆ سه‌ر میلاكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم و دانانی به به‌ڕێوبه‌ری پاسپۆرتی پارێزگای هه‌ولێر، هەروەها (عه‌مید عه‌بدولڕه‌حمان ئیسماعیل عه‌زیز) دەگوازرێتەوە له پایه‌ی به‌ڕێوبه‌ری ره‌گه‌زنامه و كاروباری شارستانی هه‌ولێر بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم/ باره‌گا.
لە پێنجەمین گۆڕانكاری دا بریار دراوە بە گواستنه‌وه‌ی (عه‌قیدی ماف شوان عارب سادق) له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمه‌وه دانانی به به‌ڕێوبه‌ری ره‌گه‌زنامه و كاروباری شارستانی هه‌ولێر، هەر بەگوێرەی بریاری گۆڕانكاریەكانی وەزارەتی ناوەخۆ” گواستنه‌وه‌ی (عه‌مید یادگار ئه‌نوه‌ر فرج) له میلاكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم، به‌ڕێوبه‌ری نشینگه‌ی هه‌ولێر بۆ سه‌ر میلاكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی پۆلیس و دانانی به پایه‌ی به‌ڕێوبه‌ری به‌رگری شارستانی هه‌ولێر.
لە كۆتایی نووسراوی وەزارەتی ناوەخۆی جدا هاتووە بریاردراوە بە گواستنه‌وه‌ی (مقه‌ده‌م كامل محه‌مه‌د باقر) له میلاكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم بۆ سه‌ر میلاكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای هه‌ولێر و دانانی به به‌ڕێوبه‌ری نشینگه‌ی پارێزگای هه‌ولێر”.