دوو ساڵە نازاندرێت ملیارێک و ٨٥٧ ملیۆن دینار لە سلێمانی چی بەسەرهاتووە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/12/webste-qalb-wena-93.jpg)
بەرێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی سلێمانی دوو ساڵ دەبێت ملیارێک و ٨٥٧ ملیۆن دیناری دیار نەماوە ، هەر چەند پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ دیاری کراوە بەڵام دوای دوو ساڵ ،سەرەریی دەستگیر کردنی چەند کەس ، نازاندرێت ئەو پارەیە چی بە سەر هاتووە .
هەرچەند لێژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستانیش هەستاون بە لێکۆڵینەوە لەم دۆسیە بەڵام ئەوانیش گلەییان لە خاوە خاوەی کارەکانی دادگای سلێمانییە و داوا دەکەن خێراتر کار لە سەر ئەم پەڕاوە بکرێت .
ئەو کات ١١ کەس بەتاوانی ناپاکی دەستگیر کران و ٥ کەسیان ئازاد بوون ، بەڵام تا ئیستا ئەو هاووڵاتیانە کە پارەیان بۆ ئەو فەرمانگە دابین کردووە ، پارەکەیان بۆ نەگەڕاوەتەوەو هەروا دۆسیەکە لە گەڕ دایە