سبەی لە بروکسێل ئاڵای کوردستان هەڵدەکرێت

وا بڕیارە سبەی سێشەممە بە بۆنەی رۆژی هەڵکردنی ئالای کوردستان ، لە لایەن نوێنەراتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپا ، ئاڵای کوردستان بە فەرمی بەرز بکرێتەوە .

 

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاگاداری دانیشتوانی بەلجیکای بڵاو کردۆتەوە کوردان ئاگادار دەکاتەوە کاتژمیر ٢ ی پاشنیوەڕۆ لەبەردەم بارەگای نوێنەرایەتی لە بروکسێل بۆ پیرۆزکردنی ئەو رۆژە کۆببنەوە .

 

 

 

Back to top button