گوتەبێژی عەسائیبی ئەهلی حەق: یەكێتی و گۆڕان لەگەڵ ئەوە نین پێشمەرگە لەشوێنی خۆی بمێنێتەوە

خواكوڕك

نەعیم عەبوود گوتەبێژی عەسائیبی ئەهلی حەق لەلێدوانێكدا دەلێت ئێمە بۆیە دژی بارزانین، چونكە یەكێتی و گۆڕان دژی ئەوە نین پێشمەرگە بگەرێتەوە بۆ پێش هاتنی داعش بەس بارزانی و پارتی دژی ئەوەن و دەلێن بەخوێن ئەو سنورەمان نەخشاندووە.

گوتەبێژی ئەو گروپە میلیشیایە دەشلێت، دەبێت پێشمەرگە بگەرێتەوە بۆ سنوری پێش هاتنی داعش و دەلێت ئێمە دژی ئەوەین پێشمەرگە لەو شوێنانە بمێنێتەوە كە لەپێش داعش لەلایان پێشمەرگەوە داگیر كراوە، دەلێت دەبێت بگەرێنەوە و پاشەكشە بكەن.

Back to top button