مەزووڵم کۆبانى: هەڵوێستی ئەرێنی هەرێمی کوردستان جێگەی رێزو سوپاسە

مەزڵوم كۆبانی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لە ڕۆژئاوای كوردستان، سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی سیاسیی هەرێمی كوردستان دەكات لە یارمەتیدانی بەدیهێنانی یەكڕیزی لە ڕۆژئاوای كوردستان.

كۆبانی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی “خەباتی ئێمە بۆ بەدیهێنانی یەكڕیزیی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستاندا، لە دۆخێكی ئەرێنیدا بەردەوامە، لە ڕۆژانی داهاتووشدا هەنگاو دەنێین بەرەو هێنانەدی متمانە”.

فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات – هەسەدە راشیدەگەیێنێت، هەوڵەکانیان بۆ دروستکردنی یەکڕیزیی کورد لە رۆژئاوای کوردستان لە کەشوهەوایەکی ئەرێنیدا بەردەوامن و هەڵوێستی ئەرێنی هەرێمی کوردستان لەوبارەوە جێگەی رێز و سوپاسە.

 

Back to top button