رۆژی ئاڵای كوردستان بەرز رادەگیرێت
17ی كانوونی یەكەم وەك رۆژی ئاڵای كوردستان دیار كراوە، ساڵانە ئەم رۆژە وەك بۆنەیەكی گرنگ لە دامەزراوە حكوومییەكان و ناوەندەكانی خوێندن و شوێنە گشتییەكان بەرز رادەگیرێت.
رۆژی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر بینای شاره‌داری مه‌هاباد له 17 كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1945 به وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ له مێژووی سیاسی كورد ئه‌ژمار ده‌كرێت، كه 74 ساڵ به‌ر له ئێستا بۆ یه‌كه‌مجار ئاڵای كوردستان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌سه‌ر بینایه‌كی حكوومه‌ت به‌رزكرایه‌وه. مانگێك و چه‌ند رۆژێك پێش ئه‌وه‌ی كۆماری كوردستان له رۆژی 22 كانوونی دووه‌می 1946 دابمه‌زرێت.
له 17 كانوونی یه‌كه‌می هه‌موو ساڵێك رێوره‌سمی تایبه‌ت بۆ رێزگرتنی له رۆژی ئاڵای كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت و شوێنه گشتییه‌كان و ناوه‌نده‌كانی خوێندن به ئاڵای كوردستان دەڕازێندرێنه‌وه.
ئاڵاى كوردستان وه‌ك سيمبوڵى يه‌كپارچه‌يى خاكى كوردستان و ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌يى خه‌ڵكى كوردستان، بۆ يه‌كه‌مجار له 17ى كانوونى دووه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 1945 (26ی سەرماوەزی ساڵی 1324ی ھەتاوی) له شارى مهاباد، له لايه‌ن پێشمه‌رگه‌وه هه‌ڵكراوه و دواى هه‌ڵكردنى بووه سه‌ره‌تايه‌ك بۆ له‌دايكبوون و دامه‌زرانى كۆمارى كوردستان له مهاباد.
واتا و هێمای رەنگەکانی ئاڵای کوردستان:
رەنگی سوور: شۆڕش، خوێن رژان لە جەنگ، ئازایی، هێز، یەکسانیی.
رەنگی زەرد: رووناکیی، درەوشانەوە، وریایی، ئاگر.
رەنگی سپی: ئاشتیی، ئارامیی، ئاگربەست.
رەنگی سەوز: سەوزایی، وڵات، پاراستن، لاوێتیی.