وتەبێژی پارتی: بۆچارەسەری كێشەكان تێگەیشتنەكان گۆڕاونو جیاوازن لەگەڵ پارساڵ
خواكوڕك
دوای دەست پێكردنەوەی گەڕێكی دیكەی دانوستاندن لەسەر پێشنیاری سەرۆكی هەرێم, كە لە ئێستادا پارتی سەردانی لایەنە سیاسیەكانی دیكەی كوردستان دەكات بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەك بۆ ئەو دۆخە چەق بەستووەی هەرێم, وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، حزبەكەی جدییە لە چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێمی كوردستان.
مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئەنادوڵی دەڵێت: ” دیارە جددییەتێكی تەواو لای زۆربەی هەر زۆری لایەنەكان هەستی پێ دەكرێت بەوەی كە پێیان باشە ئەم بارودۆخە ئاسایی بكرێتەوە و زەمینەی بۆ خۆش بكرێت لە ئێستادا زەمینەی زیاتر بۆ گفتوگۆكان رەخساوە و ئەو شێوە بیركردنەوەی كە ئێستا هەیە وەكو ئەوە نییە كە ساڵێك لەمەوبەر هەبوو، بۆیە دەكرێت بڵێن هەنگاوەكان جددییتر دەبن”.
وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان دەشڵێت: ” رەنگە لێرە و لەوێ شت رووبدات, بەڵام ئێمە نایكەینە ئاستەنگ و پێشمان باشە لایەنی دیكەش ئەم بابەتانە نەكەنە ئاستەنگ و ئەوەی كە دەكرێت بەشێكی زۆری كە ئەو هەوڵەیە بۆ دەست خستنە ناو یەكڕیزی ماڵی كوردستانییە و تێكدانییەتی، بۆیە لێرە و لەوێ هەندێكجار، ئەم یان ئەو بە ناو رۆشنبیر، ئەم یان ئەو بەناو سیاسیی هەندێك بابەت دەخەنە روو یان هەندێك بابەت دورووژێنن بۆ ئەوەی ئەو هەنگاوانەی كە دەنرێت سەركەوتوو نەبێت”.
مەحمود محەمەد گوتیش:” پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆكەكەی جدین و دەمانەوێت ئەم دۆخە چاك بكرێت، ئومێدیان هەیە بتوانن كێشەكان چارەسەر بكەن”.