کوڕ و کچی شەهید هوجام سورچی لە ئەنجوومەنی وەزیران ئاڵای کوردستانیان بەرز کردەوە
کەمێک پێش ئێستا وبە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کوڕێک و کچێکی شەهید هوجام سوورچی ئاڵای کوردستانیان بەرز کردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی ١٢ی ٢٠١٩، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە ئەنجومەنی وەزیران بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان، ڕێز لە ئاڵای کوردستان گیرا.
لە مەراسیمەکەدا کوڕێک و کچێکی شەهید هوجام سوورچی لە تەنیشت مەسرور بارزانی چوونە بەردەم ئاڵای کوردستان و دواتریش ئەم دوو منداڵەی شەهید هوجام، ئاڵای کوردستانیان بەرز کردەوە.
شەھید ھوجام سورچی ئەو پێشمەرگەیە بوو کە دوای بە دیلگرتنی لە لایەن چەکدارانی داعشەوە، چکدارێکی کوردی ناو رێکخراوە توندڕهوهكه لە شاری مووسڵ به دڕندانهترین شێوه شههیدی كرد و وێنه و ڤیدیۆی ئهو كرده تیرۆریستییه نامرۆڤانهیان بڵاوكردهوه.دواتر ھێزەکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، لە چالاکییەکی تایبەتدا، بكوژهكهیان لە ناو شاری مووسڵ کوشت. لە مانگی 1ی ساڵی 2015، داعش گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە تێیدا شەھیدی پێشمەرگە ھوجام سورچی بە دیل گیرابوو و لەلایەن داعشەوە شەھید كرا.