كه‌شناسی : کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستانی راگه‌یاند

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ لە هه‌ولێر و دهۆك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌ سلێمانى و كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت، له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ى هه‌ردوو پارێزگا ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى چوارشه‌ممه‌، لە هه‌ولێر و دهۆك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌ سلێمانى و كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت.

 

Back to top button