بهئامادهبوونی مهسرور بارزانی بەشی کۆتایی شەقامی 120 مەتریی هەولێر دەکرێتەوە
ئەمڕۆ ئێوارە بەشی كۆتایی شەقامی 120 مەتریی شاری هەولێر دەكرێتەوە، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێریش رایدەگەیەنێت، لە رێورەسمێكی شایستەدا، شەقامەكە بە فەرمی لە لایەن سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە دەكرێتەوە.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاندووه، ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 3:30 خولەكی ئێوارە بەشی كۆتایی شەقامی 120 مەتریی شاری هەولێر دەكرێتەوە، كە رێگای هەولێر – مووسڵ، هەولێر – كەركووك پێكەوە دەبەستێتەوە .
ناوبراو دهشڵێ، لە رێورەسمێكی شایستەدا بە فەرمی لە لایەن مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بەشی كۆتایی شەقامی 120 مەتری دەكرێتەوە، بە كردنەوەی ئەو شەقامە، جەنجاڵی لە نێو شاری هەولێر كەمتر دەبێتەوە، بە تایبەت ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان كە بە ناچاری روویان لە نێو شەقەمەكانی تری هەولێر دەكرد، بەڵام ئێستا ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان دەتوانن ئەو شەقامە بەكار بهێنن و بە هیچ شێوەیەكیش داخیلی نێو شار نابن.
پێشتر بە چەند قۆناغێک، شەقامی 120 مەتریی هەولێر کراوەتەوە کە لە قۆناغی یەکەمدا لە شەقامی مووسڵ تاوەکوو شەقامی کەسنەزان کرایەوە، لە قۆناغی دووەمدا شەقامی کەسنەزان تاوەکوو شەقامی کەرکووک کرایەوە، لە قۆناغی کۆتاییشدا چاوەڕێ دەکرێت لە شەقامی کەرکووک تاوەکوو شەقامی مووسڵ بکرێتەوە.