پارتی و گۆڕان کۆدەبنەوە
بەمەبەستی گفتوگۆکردن لە بارەی پەیوەندیەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان وا بڕیارە ئەمڕۆ لە هەولێر کۆببنەوە.
مالپەی سبەی زمانحالی بزووتنهوهی گۆڕان رایگهیاندووه، ئەمڕۆ سێشهممه، شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنهوهی گۆڕان لە هەولێر کۆدەبنەوە.
بەپێی زانیاریەکان: کۆبونەوەکەی شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی سیاسی و پێشهاتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی تایبەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولایەن.