ئه‌مریكا بێ هیوا بوین له توركیا، پێویسته روونكردنه‌وه له باره‌ی قسه‌كانی ئه‌ردۆگان بده‌ن
دوای ئه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌درۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی دوو بنكه‌ی سه‌ربازی كرد كه چه‌ند ساڵێكه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاو ناتۆ له وڵاتی توركیا به‌كارده‌هێندرێت، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا داوای روونكردنه‌وه له توركیا ده‌كات له باره‌ی ئه‌و لێدوانانه‌ی سه‌رۆك كۆمار.
مایك ئه‌سپه‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له لێدوانێكیدا رایگه‌یاندووه ، پێویستە قسە لەگەڵ توركیا بكەین بۆئەوەی بزانین مەبەستیان چییە له داخستنی ئه‌و دوو بنكه سه‌ربازیه ئایه تا چەندە جدین لەو هەڕەشانە.
وەزیری بەرگریی ئەمریكا راشیگه‌یاندووه نزیك بوونه‌وه‌ی توركیا له رووسیا و دووركه‌وتنه‌وه‌ی له ناتۆ بێهیوای كردووین له باره‌ی ئه‌و وڵاته.
هه‌لوێسته‌كانی ئه‌مریكا دوای ئه‌وه‌هاتن كه ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا هەڕەشەی ئەوەی كرد بنكە سەربازیەكانی “ئینچەرلیك” و “كۆریچیك” كە ئەمریكا و هاوپەیمانێتیی ناتۆ بەكاریاندەهێنن، دادەخەن.