كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و گۆڕان كۆتایی هات و ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه خرانه ڕوو
دوای ئه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گؤڕان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له پیرمام كۆبوونه‌وه، له دوای كۆتا هاتنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گؤڕان گوته‌بێژی پارتی و سكرتێری كاروباری ژووره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا.
مەحمود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان له كۆنگره رۆنامهنووسیهكهدا رایگەیاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا له‌گه‌ڵ خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان کۆمەڵێک رووداوی گرنگ لە ناوچەکەدا هەن تیشیکیان خرانە سەر.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی پارتی راشیگەیاند، ئاڵۆزییەکانی ئێستا هەم مەترسی و هەم دەرفەتی تێدایە، دەبێت بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بپارزرێت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی باسمان له‌وه‌كرد كه پشتیوانی چاكسازی حكومه‌ت ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتیشی رەنگە هەندێک نیگەرانی هەبن کە بەشێک لە رێککەوتنەکان جێبەجێ نەکراون، بەڵام ئەوانە تەنها پێویستیان بەکاتە و زەمینەی لەباری بۆ دەڕەخسێنین، وه بڕیارماندا کۆبوونەوەی زیاتر لە نێوانمان هەبێت.
لای خۆیەوە، دەرباز محەمەد، سكرتێری كاروباری ژورەكانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، کۆبوونەوکە گرنگ بوو و لەسەر سێ ئاست قسەمان کرد، لەسەر ئاستی عێراق، کوردستان و کارەکانی حکوومەت.
راشیگەیاند، هەردوولا جەختمان لەوە کردەوە پشتگیری لە چاکسازییەکانی حکوومەت بکەین و پڕۆژەی چاکسازیی لە پەرلەمان پەسەند بکرێت و چاکسازییەکانیش بە گشتی بەتایبەت لە داهات بەردەوام بێت.