ئاڵا تالەبانی لە لایەن خەلكی كەركوك رەخنەی توندی لێدەگیرێت

خواكوڕك
دوای بەشداری كردنی لەیەكێك لە بەرنامەكانی كەنالی (ئێن ئاڕ تی) سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە كەركوك لە لایەن هاوڵاتیانەوە رەخنەباران كرا, كە لە ئاست خەلكی كەركوك كەمتەر خەم بووە كۆمەلێك بەڵینی داوە لە هەلمەتی بانگەشەی هەلبژاردن بەڵام بەحێی نەهێناون.
ئالا تالەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە میانەی بەرنامەی خەلك‌و دەسەڵاتی (كەناڵی ئێن ئاڕتی) رەخنەی ئەوەی لێدەگیرێت كە بەڵینەكانی بەجێ‌ نەهێناون وە پارەی پەتڕۆدۆلاریان لەخەلكی كەركووك بڕیوە, هەروەها رەخنەی ئەوەی لێدەگیرێت كە نە توانیویانە مادەی 140 و بودجەی پێشمەرگەو موچەی هاوڵاتیان بگەڕێننەوە لە كاتێكدا بەرگری لە حكومەتی عێراق دەكات لە بەرانبەر هەرێمی كوردستان, هەرچەند ئاڵاتالەبانی دەلێت ئێوە كەركوكیكن موچەتان لەسەر بەغدایە, هاوـیەك لە وەلامدا پێی دەڵێت نەخێر ئێمە هەموو شتێكمان لەسەر كوردستانە.
لەبەشێكی دیكەی گفتوگۆیی نێوان هاوڵاتیان و ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی هاوڵاتیەك دەڵێت:” كەی پێویستیان بە خەلك بوو سەردانی بازاڕی رەحیماوە دەكەن, لەسەروو بەندی هەلبَژاردنەكان, هەروەها رەخنەی ئەوەی ئاراستەدەكرێت كە دەنگدان بۆ دیاری كردنی بڕە بودجەیەك بۆ حەشدی شەعبی ‌و پەراوێز خستنی پێشمەرگە لە وەڵامدا ئاڵا تالەبانی خۆی دەدزێتەوە.
ئاڵاتالەبانی لە وەڵامی قسەكانی هاوڵاتیەكی تر لە بارەی نەوتی كەركوك و رادەستكردنەوەی بە بەغدا دەلێت:” دەبێت ئێمە وەك یەكێتی فشار بخەینە سەر حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆئەوەی بچێتە بن باری جێبەجێكردنی یاسای رادەستكردنەوەی نەوتی كەركوك بۆ داهاتووش ئەمەیەكێك دەبێت لە كارەكانمان.

Back to top button