بێسەروشوێنبوێكی دیكەی ھەڵەبجە بە كەسوكاری شادبووەوەو ناسنامه‌ی پێبه‌خشرا.
دوای ئه‌وه‌ی كه له ساڵی 1988 هه‌له‌بجه له لایه‌ن رژێمی به‌عسی عێراقی كیمیا بارانكرا جگه له شه‌هید بوونی 5 هه‌زار هاونیشتمانی به هه‌زارانی دیكه ریندارهكان بوون و گواسترانه‌وه بۆ وڵاتی ئێران ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به هه‌زار خێزانی كورد به‌ره‌و ئێران رایانكرد، ئه‌مه‌ش بووه هۆی بێسهرو شوێن بوونی سه‌دان كه‌س به تایبه‌ت منداڵ، له ئێستادا له هه‌ولی دیاركردنه چاره‌نووسی ئه‌و منداڵانه‌ن تا ئێستا ژماره‌ییان گه‌رێندراونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پاش یەکلاکردنەوەی کەیسی بێسەروشوێنبوێكی دیكەی کیمیابارانی هەڵەبجە لە دادگا و کەرتەکانی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان، لە رێوڕەسمێكدا بەخێزانەکەی شاد بووەوە و لەلایەن پارێزگاری هەڵەبجەوە ناسنامەی پێ بەخشرا.
خەلیل ساڵح محەمەد، یەكێك بوو لەو منداڵانەی لە كاتی كیمیاباران كردنی ھەڵەبجە بێسەروشوێنبوو، ئێستا تەمەنی 32 ساڵە، لە 16/3/1988 لەكاتی كیمیاباران كردنی ھەڵەبجە لە خێزانەكەی دابڕاوە و بێسەروشوێنبوو، لە شاری قومی ئێران لەلایەن خێزانێكەوە گیرساوەتەوە، دوای ئەوەی كە دۆزرایەوە و پاش ئەوەی پشكنینی DNA بۆ كرا و كەیسەكەی لە دادگا یەكلا كرایەوە بە كەسوكاری شادبووەوە.