له‌ ئێران زه‌نگی مه‌ترسیدار لێدراو داوای چۆلكردنی تاران ده‌كرێت و ده‌وامی قوتابخانه‌كان وه‌ستێندرا

 

به‌ هۆی پیسبوونی ژینگه‌ و دروستكردنی مه‌ترسیه‌كی جدی له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ تاران و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی وڵاتی ئێران، زه‌نگی مه‌ترسی لێدراو ده‌وامی فه‌رمی له‌ چه‌ند قوتابخانه‌یه‌ك وه‌ستێندرا و داوای چۆلكردنی چه‌ند شارێك ده‌كرێت-
پیرۆز حه‌ناچی، سه‌رۆكی شاره‌وانی تاران رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ئێستادا ژینگه‌ پیسو بووه‌ به‌ تایبه‌ت شه‌وی رابردوو 200 پله‌ی تێپه‌ڕاند بۆیه‌، پێویسته‌ هاوڵاتیان سه‌نته‌ری شاره‌كان به‌جێبهێڵن.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاندووه‌ كه‌ پیسبوونی ژینگه‌ له‌ پایته‌خت گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێكی مه‌ترسیدار و سنووری هێڵی سووری تێپه‌ڕاندووه‌ پیسبوونی ژینگه‌ له‌تاران‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 171 پله‌، كه‌ ئه‌مه‌ش بۆ سه‌رجه‌م توێژ و ته‌مه‌نه‌كان ئاستێكی ناته‌ندروسته‌ .”
به‌گوێره‌ی میدیا فه‌رمییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، ته‌نیا له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا نزیكه‌ی 6 هه‌زار كه‌س به‌هۆی كێشه‌ی هه‌ناسه‌دان له‌ تاران سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان كردووه‌.
له‌مباره‌شه‌وه‌ ئاژانسی هه‌واڵی فارس ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌، ئاستی پیسبوونی ژینگه‌ له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ی پایته‌ختی ئێران سنووری 210 پله‌ی تێپه‌ڕاندووه‌، له‌كاتێكدا تێكڕای ئاسته‌كه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری سنووری ئه‌و شاره‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 180 پله‌، به‌گوێره‌ی پێوه‌ری پیسبوونی ژینگه‌.

Back to top button