نه‌مسا.. پلانی هێرشێكی تیرۆریستی پوچه‌ڵكرایه‌وه كه به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵ داندرابوو
به‌رپرسانی ئه‌منی نه‌مسا پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پلانی ئه‌نجامدانی هێرشێكی تیرۆریستیان ڕاگه‌یاند.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسا له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی نه‌مسا ڕایانگه‌یاند، كه توانیویانه پلانێكی تیرۆریتسی داڕیژراو بۆ رۆژانی سه‌ری ساڵ له‌لایه‌ن چه‌ند تیرۆریستێكی توندڕه‌وی سه‌ر به‌داعش پۆچهڵبكهنهوه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته پالانی ئه‌و هێرشه كه وا بڕیار بوو له سه‌ری ساڵ ئه‌نجام بدرێت له لایه‌ن سێ كه‌سی سه‌ر به ئایدۆلژیای داعشه‌وه دارێژراوه، تۆمه‌تباری سه‌ركی ئه‌وپلانه به نیاز بووه تاكوو بازاڕی كریسمه‌س له ناوه‌ندی شاری ڤیه‌نا بكه‌نه ئامانج.
هه‌روه‌ها ئاشكرایانكردووه كه تیرۆریستان ئامانجیان بووه له هه‌ریه‌كه له شاری ساڵزبۆرگ، چه‌ند شووێنهك له ئه‌ڵمانیا وفه‌ره‌نسا و لۆكسۆمبێرگ بوونه، هه‌ر چه‌ند نه‌مسا به‌راورد به وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا له هێرشه تیرۆریسته‌كان به‌دوور بووه،به‌ڵام ڕیژه‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیانی ئه‌ووڵاته چوونه‌ته ناو ڕێزی گروپه تیرۆریستیه‌كان له ده‌روه،