رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ داوای لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كانی ئێران ده‌كه‌ن
دوای ئه‌وه‌ی له رێگای هێز خۆپیشاندانه‌كانی ئێران سه‌ركوتكران. رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ، داوا ده‌كه‌ن لە لایەن ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لێکۆڵینەوە سەبارەت بەو خۆپیشاندانانە بکرێتەوە کە مانگی رابردوو بەھۆی زیادبوونی نرخی بەنزین لە ئێران سەریھەڵدا و کوژرانی خۆپیشاندەرانی لێکەوتەوە.
رێكخراوه‌كان له 23 رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤ پێكهاتبوون كه هه‌ریه‌ك له رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ، رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی و فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی مافه‌كانی مرۆڤ-یان له‌نێودایه داوایان له ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ له‌باره‌ی رووداوه‌كانی ئێران بكاته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا رێكخراوه‌كان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه لێكۆلینه‌وه له‌و كه‌سانه بكرێت كه به‌رپرسن له‌و رووداوانه‌ی روویاندا، ده‌ستگیركردن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی خه‌ڵكی.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه “ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بكاته‌وه له‌باره‌ی پێشێلكردنی مه‌ترسیداری مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران و ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ده‌ستیان كه‌وتووه بكه‌نه راپۆرتێك بۆ ولاتانی ئه‌ندام بۆ دادگاییكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رپرس له‌و پێشێلكاریانه‌ی مافی مرۆڤ”.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ئێران ئهمارێكی فه‌رمیان نه‌خستووه‌ته‌ڕوو له‌باره‌ی كوژراو و بریندارانی خۆپیشاندانه‌كان، رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه به كوژرانی لانیكه‌م 304 كه‌س ده‌كات.