حكومه‌ت 11 رۆژ پشووی راگه‌یاند
به بۆنی هاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی زاینی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له خوشك و برا مه‌سیحیه‌كانی كوردستان و جیهان ده‌كات و هاوكات به‌و بۆنه‌یه 11 رۆژ پشووی راگه‌یاند
د. جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی جه‌ژنی له دایکبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح له خوشك و برا كریستیانه‌كان و سه‌ری ساڵی نوێ له هاووڵاتیانی كوردستان ده‌كات.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح و سه‌ری ساڵی نوێی زایینی، له رۆژی چوارشه‌ممه ٢٠١٩/١٢/٢٥ ده‌بێته پشووی فه‌رمی له سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا رۆژی شه‌ممه، ٢٠٢٠/١/٤، به‌و جۆره‌ش رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠٢٠/١/٥، ده‌وامی فه‌رمی ده‌ستپێده‌كاته‌وه