وه‌زیری به‌رگری ئیتالیا لۆرێنزۆ گویرینی گه‌یشته‌ هه‌ولێر

 

به‌ مه‌به‌ستی گرنگی دانی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و رۆما و تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه‌ لۆرێنزۆ گویرینی وه‌زیری به‌رگری ئیتالیا گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌ لایه‌ن شۆرش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ و سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ پێشوازی لێكرا

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك وه‌زیری به‌رگری ئیتالیا وا بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی شه‌ڕی داعش و په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیتالیا وبه‌رده‌وامی هاوكاریه‌كانی هاوپه‌یمانێـی دژ به‌ داعش ته‌وه‌ری گرنگی گفتوگۆكان ده‌بێت.

Back to top button