سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی کەنەدا دەکات

 

ئەمڕۆ سێشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئۆلریک شانۆن باڵیۆزى نوێى کەنەدا لە عێراق کرد.

 

لەم دیدارەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێرای ئاراستە کردنی پیرۆزبایی خۆی لە ئولریک بە بۆنەی دەست بەکار بوونی وەک باڵیۆزی نوێی کەنەدا ، ئاواتی سەرکەوتنی بۆ خواست .

 

باڵیۆزی کەنەدا گووتی وڵاتەکەی بە بایەخێکی زۆرەوە هەڵسەنگاندن بۆ پێوەندییەکانی نیوان هەرێمی کوردستان و کەنەدا دەدات .

 

لە کۆتا بەشی ئەم دیدارەدا هەردووک لایەن تاوتوێی دۆخی ناوچەیان کرد و جەختیان لە بەربەرەکانی تیرۆریستان کردەوە

Back to top button