سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەنتۆنى بیلۆنژێ سکرتێرى فیدراسیۆنى ڕۆژنامەنووسانى نێودەوڵەتى دەکات

 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەولێر پێشوازی لە  ئەنتۆنى بیلۆنژێ سکرتێرى فیدراسیۆنى ڕۆژنامەنووسانى نێودەوڵەتى و شاندی یاوەری کرد .

 

لەم دیدارەدا کە بە ئامادە بوونی نەقیبی سەندیکای رۆژنامە نووسانی کوردستان و میوانانی کۆنگرەی دیداری نێودەوڵەتی رۆژنامە نووسان بەرێوە چوو بوارو دۆخی رۆژنامەگەری و میدیایی لە هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لە سەر کرا و جەخت لە ئازادی رۆژنامە گەری و ئازادی ڕا دەربڕین کرایەوە .

Back to top button