لیژنەکانی پەرلەمان ئامادەکاری خۆیان دەکەن بۆ ڕادەستکردنی ڕاپۆرتی پرۆژەیاسای چاکسازی

وابڕیارە لەسبەینێوە لیژنەتایبەتەکانی پەرلەمان ڕاسپێردرێن و ئامادەکاری خۆیان بکەن بۆ ڕاپۆرتەکانی هاوبەشی لیژنەکان لە هەمبەر پرۆژەی چاکسازی .

 

لەمبارەوە مونا قەهوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات سەرۆکایەتی پەرلەمان لە هەولێکی چڕدایە بۆ کۆدەنگی فراکسیۆنەکان لە سەر پرۆژەکە .

 

ئەوەی تا ئێستا لای ڕاگەیاندنەکان ئاشکرایە پرۆژەی چاکسازی دراوەتە دەست ٦ لیژنە ، ئەو شەش لیژنە پێویستە ڕاپۆرتی کۆتایی خۆیان ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کەنەوە .

 

پرۆژە یاسای چاکسازی لە رۆژی ١١ی کانوونی یەکەم پەسەند کراوەو لە هەفتەی ڕابردوودا ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرا

 

 

Back to top button