وەزیری بەرگری ئیتالیا لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا
ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە “لۆرێنزۆ گوێرینی” وەزیری بەرگری ئیتاڵیا و شاندێکی یاوەری کرد .
دوا گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەیی و سەرهەڵدانەوەی تیرۆریستان تەوەری سەرەکی گفتوگۆی نێوان بوو .
وەزیری بەرگری ئیتاڵیا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانی هەرێمی کوردستان گووتی پەیوەندی مێژوویی نێوان ئیتالیا و هەرێمی کوردستان هەمیشە ئەرێنی بووەو بەردەوامیش دەبین لە هەماهەنگیمان لە گەڵ هێزەکانی پێشمەرگە ، هاوکات رێزی خۆی و حکومەتەکەی ئاراستەی پێشمەرگە کرد بۆ قارەمانەتی ولەخۆبردووییان لە شەڕی دژی داعشدا .
لە بەشێکی تری قسەکانیدا وەزیری بەرگری ئیتالیا باسی لە هەڕەشەکانی تیرۆریستان و سەرهەڵدانەوەیان کرد و گووتی ئێمە بەردەوام دەبین لە هاوکاری و پاڵپشتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان .
هاوکات مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای سوپاس کردن بۆ هاوکاریەکانی ئیتالیا بۆ هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە ، گووتی هیوادارم هاودەنگی نێوانمان هەروا لە بەرەو پێشچوون دابێت و بتوانین پیکەوە رووبەرووی هەموو هەڕەشەکانی تیرۆریستان ببینەوە