لیبیا سیسی و ئەردۆگان ڕوبەڕوی یەك دەكاتەوە
دوای ئەوەی ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی لیبیا باسی لە دەسوەردانی دەرەكی كرد لە وڵاتەكەی جارێكی تر ئەردۆگان و سیسی لەسەر دۆخی لیبیا ڕوبەڕوی یەك لێدوانیان دا
عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر ڕاگەیاند تەرابلوس بەدەست گروپە جیهادییەكانی لیبیاوەیەو دەبێت وڵات بكەوێتەوە دەست لیبیەكان
لە بەرامبەر ئەو هەڕەشانەی سیسی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان پشتیوانی خۆی بۆ حكومەتی كاتی لیبیا ڕاگەیاندو حەفتەری بە تیرۆر تۆمەتبار كرد
ئەردۆگان پێچەوانەی سیسی ڕاگەیاند ئامادەیە بە هەموو شێوەیەك هاوكاری حكومەتی كاتی لیبیا بكەوێتەوە دژی حەفتەر
ناكۆكی نێوان میسڕ و توركیا لەسەر كێشەی لیبیا درێژەی هەیە و هەردوو وڵات لە ڕێگەی لایەنی سێیەم خەركی ململانێكانی خۆیانن