پیشەسازی ئاسن و پۆڵای ئیرانی کرایە ئامانجی گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێکارێکی نوێدا بۆ گەمارۆ خستنە سەرئێران هۆشداری داوە بەهەموو ئەو کۆمپانیایانەی مەوادی پێکهێنەری وەک ( کەکەی ریشۆڵەیی و ئەلەکترۆدی گرافیتی دەفرۆشنە ئێران ، پەی راگەیاندوون لەوانەیە ئەوانیش بخاتە لیستی گەمارۆکانی خۆیەوە .
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا دەنووسێت ، ئەمریکا بۆ ئەوەی بتوانێت رێگریت لە داهاتی پیشەیی ئاسن و پۆڵای ئێران بکات زۆر بە جدی هەوڵی گەمارۆی ئەو ناوەندە بەرهەمهێنەرانەش دەدات .
ئەو بڕیارە لە دوای ئەوە دەرکرا کە ئێران سوورە لە سەر پەرە پێدانی ئاژاوەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا