ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا سزاکانی سەر بەشار ئەسەدی پەسەند کرد
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/12/webste-qalb-wena-100.jpg)
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا لە پرۆژەیەکی نوێی دا بە ناوی قەیسەر سزای بە سەر بەشارئەسەدی سەرۆکی سووریادا سەپاند کە هۆکارەکانی دەگەڕێتەوە بۆ تاوانەکانی کۆمەڵکوژی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ .
دزە کردنی ٥٥ هەزار وێنە لە ناو زیندانەکانی بەشار ئەسەدا کە نیشاندەری ئەوەن سووریە ناڕازیەکان چۆن لە لایەن ئەسەد و کاربەدستانی هاودەستی ئازار دراون و چۆن زۆرێک لەوانە لە زینداندا لە برسان گیانیان لە دەست داوە ، یان خیکێندراون و بەشێک لە جەستەیان لێکراوەتەوە .
وێنە ڕاپۆرتەکە باس لەوە دەکات لە ساڵی ٢٠١١ تاوەکو ٢٠١٣ زیاتر لە ١١ هەزار کەس لە ژێر ئەشکەنجەدا لە سووریا گیانیان لە دەست داوە .
ئەو سزایانە ئەو بازرگان و حکومەتانەش دەگرێتەوە کە بازرگانی لە گەڵ ئەسەد دەکەن ، ئەنجوومەنی پیران ڕایدەگەێنێت سزاکان تا ڕادەست کردنی هەموو تاوانباران بەردەوام دەبن .