سەرۆک کۆماری پێشووی پاکستان حوکمی لەسێدارەی بۆ دەرچوو
دادگایەکی پاکستان رۆژی سێشەممە حوکمی لە سێدارەدانی بۆ ” پەرویزموشەڕەف ” سەرۆک کۆماری پێشووی ئەو وڵاتە پەسەند کرد
بە پێی هەواڵی ئاژانسی فەڕەنسی ئەو دادگایە پەرویز موشەڕەف بە تاوانی خیانەتی نشتیمانی و پێشێل کردنی دەستووری ئەو وڵاتە بەو سزایە مەحکوم کردووە .
لە بەر ئەوەی تا ئێستاش بەرپرسانی سەربازی پاکستان یاسای پارێزراوی دەیانگرێتەوە ، ئەو حوکمە بۆتە جێگەی سەرسووڕمانی زۆرێک لە چاودێران و شرۆڤەکارانی سیاسی .
موشەڕەف ساڵی ٢٠٠٧ دەستووری بنەڕەتی پاکستانی سڕ کرد .
لە ساڵی ١٩٩٩ لە دوای کودتایەکی سەربازی دەسەڵاتی پاکستانی گرتە دەست